بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

زیرەکی دەستکرد: وردەکارییەک لە بازاڕی کاری سبەینێ (2025-08-23)

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کار لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز، خولێکی یەک ڕۆژە بە ناونیشانی (ژیری دەستکرد، وەک کەرستەی داهاتووی بازاڕی کار) بەڕێوەچوو. جێی ئاماژەیە، خولەکە لەلایەن "م. خەیام شێرزاد حمدامین" مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز وترایەوە. ناوەڕۆکی ئەم خولە بەچڕی و وردەکارییەوە شیکارێک بوو بۆ بەشداربووان لەسەر چۆنیەتی سوودوەرگرتن و بەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە بازاڕی کاردا. ئەنجامدانی چاڵاکی بەشێوازی گرووپات و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی کارکردن بە گرووپ و جێبەجێکردنی تیۆرییەکان لەسەر چەندین بابەتی رۆژانە، وایکرد بابەتەکە زیاتر بە پڕاکتیکی ئەنجامبدرێت. لە کۆتاییدا، دوای تاوتوێکردنی چەندان بابەتی گرنگ و گرێدراو بە ژیری دەستکرد و بازاری کار، لە کەشێکی ئارام و پڕ لە زانستدا کۆتایی بە خولەکە هێندرا و بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە فێرخوازان.