بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
خولی ڕاهێنانی پزیشکی فریاگوزاری سەرەتایی (2025-08-28)
هەموو ژیانێک شایەنی پاراستنە؛ خوێندنی وانەکان بە تیۆریی و تیشک خستنەسەر پێداویستییە گرنگەکان بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤ بە شێوەیەکی پڕاکتیکی، لە ئاسوودەیی و دەروونی فێرخوازان، ڕەنگی دایەوە. ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی خولی فریاگوزاری سەرەتایی لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. خولەکە لەلایەن ڕاهێنەر و مامۆستای بەئەزموون "کارزان عثمان احمد" بەڕێوەچوو، کە ڕێنمایی بەشداربووانی کرد لە هەنگاوە جەوهەرییەکانی پاراستنی ژیان لە حالەتی نەخوازراودا. ئەم خولە دەروازەیەکە بۆ مرۆڤایەتی. چونکە ڕزگارکردنی ژیانێک بیرخستنەوەیەکە، کە ئێمە هێشتا پابەندین بە بەزەیی و دڵسۆزی و بەرپرسیارێتی.













