بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پاڵپشتیکردنی داهاتووی دەرچووانمان (2025-09-13)
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بۆنەیەکی تایبەت بۆ دەرچووانی پۆلی 12 بەڕێوەچوو، کە ڕێکخرابوو لەلایەن (UNI Event)، بە ناونیشانی "چالاکی ڕێگای زانکۆ و پەیمانگەکان". تایبەت بوو بە ڕێنماییکردن، هاندان و ئیلهامبەخشین بە قوتابییان، لەکاتێکدا یەکەم هەنگاو دەنێنە بەردەم داڕشتنی داهاتوویان. لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، وەک پەیمانگەیەکی پابەند بە زانست و گەشەکردن، بە شانازییەوە وەک سپۆنسەری ئەم خولە بەشداریمان کرد. بەشداریکردنمان ڕەنگدانەوەی ئەو باوەڕەمانە، کە خوێندن بە دەرچوون کۆتایی نایەت، بەڵکو بە دیدگایەک بۆ داهاتوو دەستپێدەکات. هەموو قوتابییەک شایەنی پشتگیری و ڕێنمایی و دەرفەتە بۆ دۆزینەوەی خاڵە بەهێزەکانی و، بنیاتنانی ژیانێکی پڕمانا.


















