بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانی د. زێدان برادۆستی بۆ پەیمانگەی ڕواندز (2024-09-01)
ئەمڕۆ یەک شەممە، ڕێکەوتی ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٤ بەڕێز " د. زێدان برادۆستی " بەرپرسی هۆبەی زانکۆ و پەیمانگەکان لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاری هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزی کرد و لەلایەن ڕاگری پەیمانگە بەڕێز " م. هێرش عزیز " پێشوازی لێکرا. لەم سەردانەدا بەڕێزیان جەختیان لەسەر بوونی هەماهەنگی زیاتر کردەوە لەگەڵ پەیمانگەکەمان و " م. هێرش عزیز " خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم باسە دەربڕی و پشتڕاستی کردەوە کەوا گرنگە هەماهەنگی هەبێت لەنێوانمان لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگا.