بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

لە چوارچێوەی چاڵاکییەکانی “رۆژی دەرمانسازان، (2025-12-25)

پەیمانگەی تەکنکی تایبەتی ڕواندز، گروپێک لە قوتابییانی بەشی دەرمانسازی سمینارێکی تایبەتییان بۆ بەرز ڕاگرتنی ٢٥ ی ئەیلولی رۆژی جیهانی دەرمانسازان بەناونیشانی (مەترسیەکانی بەکارهێنانی دەرمان بە بێ چاودێری پزیشک و دەرمانسازان) پێشکەشکرد ئامانجی ئەم سمینارە وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و خستنەڕووی کێشەکانی کۆمەڵگە بوو، بە تایبەتی لەپێوەندی لەگەڵ دوو بابەتی گرنگ: زۆربەکارهێنانی دەرمانە دژەبەکتریاکان (Antibiotics) بەبێ سانسۆر. بەکارهێنانی نادرووست یان زیاتر لە پێویست لە دەرمانەکانی ئازارشکێن بە تایبەت (Diclofenac sachets). لە کۆتایی سمینارەکەدا، خستنەڕووی گرنگی و ڕۆڵی دەرمانسازان بەرز راگیرا بەوەی کە: - دەرمانسازان پارێزەری تەندرووستین. - پردێکن لە نێوان زانست و بەزەیی. - بەڵگەی دڵنیابوونن لە دەرمانی سەلامەت و ڕێنماییکاریی کۆمەڵگان بەرەو ژیانێکی باشتر.