بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز پێشوازی دەکات لە ڕێکخراوی (بازان ئینستیوت) (2025-11-26)

لەچوارچێوەی فراوانکردنی پەیوەندی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز لەگەڵ ڕێکخراو و گشت دام و دەزگاکان، سەردانی ڕێکخراوی بازان بۆ پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بەرهەمی نوێی ئەم فراوانکردنەیە. ئەم سەردانە بە مەبەستی قایمکردنی پەیوەندییەکان و، هاوبەشبوون لە پڕۆژە و کارە ئەکادیمی و کولتوورییەکان بۆ. ڕێکخراوی بازان، ڕۆڵێکی گرنگی بەرجەستە کردووە لە هاندانی گەنجان و پاڵپشتیکردنی چاڵاکی جیاواز، بە کاری هاوبەشی نێوان پەیمانگەکەمان و ئەم ڕێکخراوە، دەتوانرێت دەروازەیەکی نوێ بکرێتەوە بۆ بەرەوپێشبردن و ئەنجامدانی کاری گەورە، کە بەرزکردنەوەی ئاستی زانست و توانای گەنجان لە گەشەسەندی کۆمەڵگەکەماندا دەستەبەر دەکات.