بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
گەشتی زانستی قوتابییانی بەشی پەرستاری بۆ تاقیگەی بایۆژین (2025-09-27)
سەنتەری گەشەپێدانی کار ، گەشتێکی زانستی بۆ قوتابییانی بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ڕێکخست. لە ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ئەم گەشتە زانستییە بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی شێوەی کارکردنی تاقیگە پزیشکییەکان و نزیكکردنەوەی قوتابییان بە بوارەکانی تری پزیشکی، بۆ سوودمەند بوون و خزمەتی زیاتری کەرتی تەندرووستی ڕێکخرا، بۆ ئەوەی دەستپێکی پەیوەندی نێوان زانست و ئەرکی پیشەییان لە خزمەتی نەخۆشدا ڕەنگبداتەوە. لە تاقیگەی بایۆژیندا، قوتابییان ئاشنا بوون شێوەی کارکردنی ئامێرە پزیشکییەکان و جۆرەکانی پشکنین. ئەم گەشتە زانستییە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی و زانستی قوتابییان، هەروەها بۆ پێشنیارکردنی ئەوەی کە چۆن بتوانن زانیارییەکانیان بەکاربهێنن لە بواری پزیشکی و دەرخستنی تواناکانیان بۆ داهاتووی کاری پەرستاری.



















