بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سەردانی بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕواندز بۆ پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز (2024-08-28)

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕواندز بەڕێز "حەتەم زوبێر حەدۆ" بە یاوەری شاندێک سەردانی پەیمانگەی ڕواندزیان کرد و لە لایەن ڕاگری پەیمانگە بەڕێز "م. هێرش عزیز " بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. دوای دەربرینی خوشحاڵی هەردوو لایەن بۆ ئەو دیدار و چاوپێکەوتنە، ڕاگری پەیمانگە بەڕێز "م. هێرش عزیز " ڕۆلی دەزگا ئەمنییەکانی بە گرنگ و پێویست وەسفکرد بۆ دابینکردن ئاسایش و پاراستنی هاوڵاتییان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. لەلایەن خۆشییەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی رواندز سوپاسی پەیمانگەی ڕواندزی کرد لەپای خزمەتکردنی دامەزراوەکانی حکومەت و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک.