بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سیمینارێک لەسەر “جگەرەکێشان و کاریگەرییەکانی بۆ میزکردن” (2025-10-14)

لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، سیمینارێکی تایبەت لەلایەن تاقیگەی بایۆژینەوە بەناونیشانی "جگەرەکێشان و کاریگەرییەکانی بۆ میزەڵدان" سازکرا. سیمینارەکە لەلایەن "دکتۆر هەردی شوان محی الدین" پێشکەشکرا، کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە و بڕوانامەی بۆردی عەرەبی و عێراقی لە بواری گورچیلە، میزڵدان، نەشتەرگەری پرۆستات و نەزۆکی هەیە. لە میانی سیمینارەکەدا، بەڕێزیان باسی لە کاریگەرییە جدی و زۆرجار پشتگوێخراوەکانی جگەرەکێشان لەسەر سیستەمی میز کرد. ڕوونی کردەوە، کە چۆن جگەرەکێشان بەشدارە لە تێکچوونی کارکردنی گورچیلە و خورانی میزەڵدان و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی بۆری میز زیاد دەکات. هەروەها لە پێشکەشکردنەکەدا ڕێوشوێنی خۆپارێزی خستەڕوو و جەختی لەسەر گرنگی هۆشیاری گشتی کردەوە سەبارەت بە مەترسییە تەندرووستییە درێژخایەنەکانی بەکارهێنانی تووتن.