بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

“بەربەستەکانی بەردەم دایکان لە شیرپێدان” (2025-10-17)

ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ١٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سیمینارێک بە ناونیشان "بەربەستەکانی بەردەم شیرپێدانی دایکان" بەڕێوەچوو، کە لەلایەن "م. کارزان عثمان احمد" پێشکەشکرا. ئامانجی سیمینارەکە هۆشیارکردنەوە بوو سەبارەت بەو ئاستەنگ و بەربەستانەی کە زۆرێک لە دایکان ڕووبەڕووی دەبنەوە کاتێک باس لە شیرپێدان دەکرێت؛ هەروەها تیشکی خستەسەر گرنگی پێشکەشکردنی پاڵپشتییەکی درووست بۆ تێپەڕاندنی ئەم بەربەستانە.