بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
زەردەخەنەیەکی تەندرووست ڕەنگدانەوەی ژیانێکی تەندرووستە (2025-10-17)
ڕۆژی چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2025، سیمینارێک لە قوتابخانەی دواڕۆژی بنەڕەتی لەژێر ناونیشانی (گرنگی ددان شوشتن لە مندالان و گەوراندا) بەڕێوەچوو. سیمینارەکە لەلایەن قوتابی "زانکۆ سەعید" پێشکەشکرا، کە ڕۆڵی سەرەکی پاکوخاوێنی ڕۆژانەی دەم و ددانی لە پاراستنی تەندروستیدا ڕوونکردەوە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە چۆن درووست ددان شوشتن لە تەمەنی بچووکەوە یارمەتی ڕێگریکردن لە خراپبوونی ددانەکان دەدات و متمانە بەخۆبوون بەرەوپێش دەبات. لەکۆتاییدا، پێداویستی تایبەت بە ددان شوشتن بۆ تەواوی قوتابییان دەستەبەر کرا، کە لەلایان کۆمپانیای (گۆڵدن مایند)ەوە سپۆنسەر کرابوو.















