بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سیمینارێک لەسەر بەڕێوەبردنی کات (2025-10-27)

ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، قوتابییانی پەیمانگەی ڕواندز سەردانی "ئامادەیی دایک"یان کرد بۆ پێشکەشکردنی سیمینارێک بەناونیشانی “بەڕێوەبردنی کات”. سیمینارەکە لەلایەن قوتابی "ئاڤان عمر" و "شاڵاو سیامەند" قوتابییانی بەشی پەرستاری پێشکەشکرا، بە ئامانجی یارمەتیدانی فێرخوازان بۆ تێگەیشتن لە بەهای کات و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کاریگەرانە. لە میانی پێشکەشکردنەکەدا، وتاردەران جەختیان لە گرنگی تەواوکردنی ئەرکەکان لە کاتی گونجاودا کردەوە و ئاماژەیان بەوە دا، کە "چاوەڕوانی گەڕانەوەی کاتەکانت تەنها دەبێتە هۆی دواخستنی گەیشتن بە ئامانجەکانت".