بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی ڕواندز بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (2024-08-21)

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢١ی ئابی ٢٠٢٤، ڕاگری پەیمانگە بەڕێز "م. هێرش عزیز " بە یاوەری شاندێک کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایانی پەیمانگە، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کرد و لەلایەن بەڕێز "هەلگورد شێخ نەجیب " سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پێشوازیان لێکرا. لەم هەڤەدیتنەدا، ڕاگری پەیمانگە باسی لە کار و چاڵاکییەکانی پەیمانگەی ڕواندز کرد و، تیشکی خستەسەر ئەوەی کە توانیویانە تاکی لێهاتوو و شاڕەزا لە پسپۆری جیاواز پێشکەش بە کۆمەڵگا بکەن و خزمەتێکی بەرچاو بە دەڤەرەکەیان بکەن. لەلای خۆشیانەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێز " هەلگورد شێخ نەجیب " ئامادەیی ئیدارەی دەبڕی بۆ هەموو جۆرە هەماهەنگییەک و هیوای سەرکەوتنی بۆ ستاف و قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزیان خواست. لە کۆتایی هەڤدیتنەکەشدا، ڕێزلێنانی پەیمانگە پێشکەش بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەخشرا. پێویستە بگۆترێت کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانەدا کۆتاییهات.