بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پێشگیری باشترە لە دەرمان، و هۆشیاری باشترە لە نەزانین (2025-12-01)
(١ی کانونی یەکەم)ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی نەخۆشی ئایدز دیاریکراوە لە لایەن ڕێکخراوی WHO، بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر هۆشیار بێت لە نەخۆشیە گوازراوەکان و بە تایبەت HIV کە بە AIDS ناسراوە. هەر بەم مەبەستەش، ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پۆڵێک لە قوتابییان و مامۆستایانی بەشی پەرستاری هەستان بە ئەنجامدانی چالاکیێکی مەیدانی، لە میانەی چاڵاکییەکەدا سەردانی چەندین ئارایشگاو و سەرتاشخانەی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کرد. بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و گەنجان، وە خۆپارێزی لەو نەخۆشیە گوازراوەیە.














