بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردان و پیرۆزبایی (2025-12-16)
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٥دا، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بە سەرپەرشتی بەڕێز “م.هێرش عزیز خورشید” سەرپەرشتیاری پەیمانگە، سەردانێکی فەرمی بۆ ناوەندی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا. ئەم سەردانە بۆ دیداری خاتوو “خۆشین حاجی” بوو بە مەبەستی پیرۆزبایی لێکردنیان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان. شاندی پەیمانگە لەلایەن خاتوو “خۆشین حاجی”پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. لەمیانەی سەردانەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان پەیمانگە و یەکێتی ئافرەتان کردەوە، بە ئامانجی ئەنجامدانی کار و چالاکی هاوبەشی کۆمەڵایەتی و کولتووری.






