بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕاگیرا (2025-12-17)
ڕۆژی چوارشەممە، ۱۷ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە پەیمانگەی ڕواندز، بە ئامادەبوونی “م.هێرش عزیز خورشید” سەرپەرشتیاری پەیمانگە، مامۆستایان و قوتابییان، لە ڕێوڕەسمێکدا یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕاگیڕا. ڕێوڕەسمێکە بە پەردەلادان لەسەر دیواری هونەری پەیمانگە، کە بە ئاڵای کوردستان لەلایەن قوتابی بەشی دەرمانسازی “زینە محمد” وە بە سەرپەرشتی بڕیاردەری بەشی دەرمانسازی”سیما عبدالصمد” نەخشێندرابوو، دەستیپێکرد. لە درێژەی چالاکییەکەدا، ئاڵای كوردستان لە لایەن قوتابییانەوە بەرزکرایەوە و گوێ لە سرودی نیشتیمانیی ئەی ڕەقیب گیرا. دواتر “م.ڕێبین محمد” بەم بۆنەیەوە وتارێکی لەبارەی ڕۆژی ئاڵا و مێژووی ئاڵا پێشکەشکرد. .لەدواییدا لەلایەن قوتابییانی پەیمانگە کۆمەڵێک کۆتر بە نیشانەی ئاشتی ئازاد کران و بە گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.














