بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سەردانکردنی قایمقامی ڕواندز بۆ پەیمانگەی تەکنیکی ڕواندز (2024-08-20)

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤، قایمقامی قەزای ڕواندز بەڕێز " ئەحمەد قادر " و شاندێکی یاوەری، سەردانی پەیمانگەی ڕواندزیان کرد و لە لایەن ڕاگری پەیمانگە بەڕێز "م. هێرش عزیز " بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لە سەردانەکەدا بەڕێز قایمقامی قەزای ڕواندز لە هەمبەر کردنەوەی خولی کۆمپیوتەر بۆ کارمەندانی قەزای ڕواندز سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی پەیمانگەی ڕواندز کرد و دووپاتی پەیوەندی و کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان دوولایەنی کردەوە. لەلایەن خۆشیەوە، ڕاگری پەیمانگە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ سەردانەکەیان، ئامادەیی هەموو جۆرە پاڵپشتی و هاوکارییەکی بۆ کاری هاوبەش خستەڕوو.