بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
لە بڕگەیەکی تری ئاهەنگی یەکترناسینی قوتابییاندا، (2025-12-24)
ژمارەیەک لە دەرچووە سەرکەوتووەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز ئامادەبوون و ئەزموونی کار و خوێندنی خۆیان لەگەڵ قوتابییانی نوێدا هاوبەش کرد. لە نێوانیاندا خاتوو “خۆشین حاجی” دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی، کە ئێستا بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و کاری ئافرەتاندا. هەروەها بەڕێز “ئامانج عبدالواحید صدیق” دەرچووی بەشی دەرمانسازی، کە دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی، بەسەرکەوتوویی توانیویەتی دەرمانخانەی تایبەتی خۆی دامەزرێنێت بە ناوی دەرمانخانەی ئامانجی ڕواندز و خزمەتگوزاری تەندرووستی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکات. هەروەها بەڕێز “عبداللە برایم عبدالرزاق” دەرچووی بەشی پەرستاری بوو، کە بەهۆی لێهاتوویی و پسپۆڕییەکەی ئێستا بڕیاردەری بەشی پەرستارییە. “گەیلان ئەمین”یش، قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بوو، کە تەنانەت پێش تەواوکردنی خوێندنەکەی توانیویەتی کارێکی تایبەتی خۆی دابمەزرێنێت بە ناوی “گەیلان فۆن” بۆ کارووباری تەکنەلۆجیا و خزمەتگوزاری تەکنیکی. هەریەک لەم دەرچووە سەرکەوتووانە، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و هاندەر باسی ئەزموون و گەشتی خوێندنی خۆیان کرد لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز و ڕوونیان کردەوە، کە چۆن ئەم پەیمانگایە و فێربونیان لێی، هاندەری سەرەکی گەیشتن بەم پلە و شوێنە بەرزانەی ئێستایان لە ژیان و کاردا، بوون. دواتر خەڵات پێشکەش بە قوتابییە یەکەمەکانی گشت بەشەکان کرا. لە کۆتا بڕگەی ئاهەنگەکەشدا، لەلایەن تیپی موزیکەوە کۆمەڵە گۆرانیەک پێشکەشکران و دواتریش شیرینی و میوە پێشکەش بە قوتابییان و ئامادەبووان کرا.

















