بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

ڤیتامین D: پشتیوانی سەرەکی سیستەمی بەرگری لە زستاندا (2025-12-28)

لەگەڵ هاتنی زستان، ڕۆژەکان کورت دەبنەوە و زۆربەی ڕۆژەکان خۆر لە دەرەوە نییە. لەم وەرزەدا، زۆرێک لە ئێمە خەمی تەندرووستیمان دەبێت، بەتایبەتی کارایی سیستەمی بەرگریمان. لەنێو ھەموو ڤیتامینەکاندا، ڤیتامین D هەیە، کە بە "ڤیتامینی خۆر" ناسراوە و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەھێزکردنی سیستەمی بەرگریمان لە وەرزی زستاندا. _ڤیتامین D و پەیوەندی لەگەڵ سیستەمی بەرگریدا: ڤیتامین D لە ڕاستیدا ھۆرمۆنێکە، نەک تەنھا ڤیتامینێک. ئەم ماددەیە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر کارەکانی خانەکانی بەرگری ھەیە. توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە ڤیتامین D: · چالاکی خانەکانی T زیاد دەکات، کە پێکھاتەیەکی سەرەکين لە سیستەمی بەرگریدا · بەرگری دژە ڤایرۆسی لەش بەھێز دەکات· ڕێگری لە ھەوکردن دەکات، کە دەتوانێت زیان بگەیەنێت. _بۆچی لە زستاندا ڤیتامین D کەم دەکات؟ لە وەرزی زستاندا، چەند ھۆکارێک ھەن، کە وادەکەن ئاستی ڤیتامین D لە جەستەمان کەم بێت: ١/کەمبوونەوەی ڕووناکی خۆر ٢/پۆشینی جلوبەرگ: پۆشینی جلی زستان ڕێگری لە تیشکی خۆر دەکات، کە بە رێژەی پێویست بەر پێست بکەوێت. ٣/ مانەوەی کەمتر لە دەرەوە: زۆرێک لە ئێمە کاتی کەمتر لە دەرەوە بەسەر دەبەین لەبەر سەرما. -- کەمی ڤیتامین D دەتوانێت ببێتە ھۆی: · زیادبوونی ھەڵامەت و سەرمابوون. · ھەستی خەمۆکی و بێھیزی. · لاوازی ماسوولکە و ئێسک. · درێژخایەنبوونی نەخۆشی لەکاتی تووشبوون بە ڤایرۆس. _چۆن ڤیتامین D پێویست بەدەستبھێنرێت لە زستاندا؟ ١/ھەوڵ بدە لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆ ١٠-١٥ خولەک خۆت بدەیتەبەر خۆر(ئەگەر کەشوھەوا گونجاو بێت) ٢/سەرنج بدەرە سەر ئەو خواردنانەی کە سرووشتین و ڤیتامین Dیان تێدایە(ماسی چەوری وەک سەلەمۆن، شیر و بەرهەمەکانی شیرەمەنی، ھێلکە (بەتایبەتی زەردێنە)، قاوەی کەرەستەکراو بە ڤیتامین D). ٣/ پاشکۆی ڤیتامین D: لە ژێر ڕاوێژی پزیشکدا، پاشکۆی ڤیتامین D وەرگرتن، دەتوانێت زۆر یارمەتیدەربێت بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە کەمی ڤیتامین D یان ھەیە. ٤/ڕەنگی پێست: ئەو کەسانەی کە ڕەنگی پێستیان تۆخە، دەبێت زیاتر وریابن چونکە پێستیان ڕووناکی خۆری زیاتر دەوێت بۆ بەرھەمھێنانی ڤیتامین D. بیرت بێت کە تەندرووستی باش بنچینەی ژیانێکی خۆشە و پشتیوانی لە سیستەمی بەرگریمان لە زستاندا، داھاتوویەکی تەندروسترمان بۆ دەستەبەردەکات. سيما فاخر و