بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
????نەخۆشی دوو جەمسەری (Bipolar Disorder ). (2025-12-29)
نەخۆشییەکی دەروونی ئاڵۆزە، کە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری نائاسایی لە باری دەروونی و وزە و، هەروەها توانای کارکردنی کەسەکە كەم دەکاتەوە.لەنێوان دۆخی شادی زۆر (Mania) و دۆخی خەمۆکی قووڵ (Depression) دایە. ١/جەمسەری (Mania) دۆخی شادی زۆر، کەسەکە هەست بە بەرزییەکی زۆر دەکات لەڕووی : • خۆشحاڵیەکی زۆر • وزەیەکەی زۆر بەبێ هەستکردن بە ماندوێتی • قسەکردنی خێرا و بازدان لە بابەتێکەوە بۆ بابەتێکی تر • بڕیاری سەرکێشانە وەک ئەنجامدانی کاری مەترسیدا ٢/ جەمسەری خەمۆکی(Depression)؛ لەم قۆناغەدا، کەسەکە دەچێتە دۆخێکی زۆر نزم، کە نیشانەکانی بریتین لە: • خەمۆکییەکی قوڵ وەک هەستکردن بە بێهیوایی • کەمی وزە و ماندوێتی زۆر •دوورکەوتنەوە و تەنیایی، بەجۆرێک کە نایەوێت کەس ببینێت • تێکچونی خەو و لەدەستدانی ئارەزوو • بیرکردنەوەی نادرووست وەک بیرکردنەوە لە مردن. جۆرەکانی نەخۆشی دوو جەمسەری: ١/نەخۆشی دوو جەمسەری جۆری یەکەم (Bipolar I) :دۆخی شادی تووند. ٢/ نەخۆشی دوو جەمسەری جۆری دووەم (Bipolar II) : دۆخی شادی سووکتر، خەمۆکی قووڵتر. ٣/ ( Cyclothymia) : گۆڕانکاری بەردەوامی دەروونی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ساڵ، بەڵام توندی کەمترە. چارەسەر : ١/دەرمانەکان: • (Lithium): دەرمانی سەرەکییە بۆ جێگیرکردنی دۆخی دەروونی. ڕێگری دەکات لە توندبوونی دۆخی شادی و خەمۆکی. • Valproate, Carbamazepine: جێگیرکەری دۆخی دەروونی، کە یارمەتیدەر دەبێ لە کۆنترۆڵکردنی گۆڕانکارییەکان. • Antipsychotics (دژە نەخۆشی دەروونی ): وەک Quetiapine، Olanzapine - بۆ کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی توند. • Antidepressants (دژە خەمۆکی): بە وریاییەوە بەکاردێن چونکە لەوانەیە وا بکات کەسەکە بچێتە دۆخی شادی. تێبینی / دەرمانەکان لەلایەن دکتۆری پسپۆر پێویستە پێشنیار بکرێن . ٢. دەروونناسی (Psychotherapy): • چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخەکان • درووستکردنی ڕۆتینی ژیانی ڕێکوپێک • چارەسەری کۆمەڵایەتی بۆ پەیوەندییەکان. ٣. گۆڕانکاری لە ژیانی ڕۆژانە: • خەوتنی ڕێکوپێک (هەمان کاتی خەوتن و هەستان) • دوورکەوتنەوە لە مادە زیانبەخشەکان (مەی، جگەرە … ) • وەرزشی بەردەوام • ڕاهێنانی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی ٤. چاودێری بەردەوام: • سەردانی پزیشکی دەروونی بە بەردەوامی ⁃ ئەنجامی دڵخۆشکەر ئەوەیە، کە ئەم نەخۆشییە دەتوانرێ زوو ک
