بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز خولێکی کۆمپیوتەر بۆ کارمەندانی قەزای ڕواندز دەکاتەوە (2024-08-19)
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٩ی ئابی ٢٠٢٤، لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز / بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری خولێکی کۆمپیوتەری لەژێر ناونیشانی " پەرەپێدانی تواناکانی کارمەندان " بۆ کارمەندانی قایمامیەتی قەزای ڕواندز و پۆلیسی هاتووچۆی ڕواندز کردەوە. لە یەکەم ڕۆژی خولەکەدا، کە لەلایەن " م. محمد محموود " بەڕێوەچوو، سەرەتایەک سەبارەت بە کۆمپیوتەر و بەرنامەی Microsoft Word باسکرا و کارمەندان ئاشناکران بە چۆنیەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و بەرنامەی Microsoft Word. پێویستە بگوترێ، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز هەمیشە بە کردنەوەی خول، هەوڵدەدات پێوەندی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگە بەهێزبکات و کاریگەری ئەرێنی بەجێبێڵێ. ئەمەش لە درێژەی ئەو خولانەیە کە هاوینان رێکدەخرێن.