بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز سەردانی نووسینگەی Ktv لە سۆران کرد (2026-01-19)
بە بۆنەی ٢٧ ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی کوردستان Ktv، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، سەردانێکی تایبەتی بۆ نووسینگەی ئەم کەناڵە لە سۆران رێکخست و تیشکی خستەسەر بەشدارییە بەرچاوەکانی کەناڵەکە لە ماوەی دوو دەیە و نیوی ڕابردوودا لە میدیا و ڕۆشنبیری کوردیدا. شایەنی باسە بەڕێوەبەری نوسینگەی Ktv لە سۆران بەڕێز "هەژار عەلی"، دوای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە، پەیامی ڕوونی کەناڵەکەیانی خستەڕوو، کە بێ جیاوازی لە خزمەتی دەنگ و ڕەنگی هاوڵاتییاندا بووە لە هەموو بوارێکەوە. لە کۆتاییدا، پەیمانگەی ڕواندز سوپاسگوزاری خۆی بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ئەم کەناڵە دەربڕی و پێزانینی خۆی ئاڕاستە کرد بۆ



