بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پەیمانگاکەمان ماڵێکە بۆ تێڕوانینی هەمووان (2026-01-31)

لە درێژەی هەڵمەتی وشیارکردنەوەی قوتابییانی پۆلی (١٢)لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە لەلایەن بەشی دەرمانسازی پەیمانگاکەمان ڕاگەیەندراوە، میوانداری قوتابخانەی ( ئامادەیی گوڵی زەردی زانستی کچان) کرا، کە لەلایەن سەرپەرشتیار و ستافی مامۆستایانی پەیمانگاکەمان پێشوازیان لێکرا. دواتر سمینارێکی گرنگ لەلایەن "م.ڕەفیق کرم ستونی" دەربارەی (چۆن ببیت بە قوتابییەکی ئاڵتونی) پێشکەش بە قوتابییان کرا. هەر لە میانەی گەشتە زانستییەکەدا قوتابییان ئاشناکران بەسەرجەم بەشەکانی پەیمانگا و تاقیکردنەوە جۆربەجۆرەکان.