بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەلامەتی و تەندرووستی تاک لە پێشینەدا (2026-02-03)
لە رێکەوتی ٢/٢/٢٠٢٦، بەشی دەرمانسازی سەردانێکی زانستی بۆ قوتابخانەی ئامادەیی سۆرانی کچان ئەنجامدا. ئامانجی ئەم سەردانە پێشکەشکردنی سیمینارێکی تایبەت بوو لەسەر بابەتی (هۆشداری لە گرتنەبەری ڕێگا ناتەندرووستەکانی قەڵەوبوون). سیمینارەکە بە سەرپەرشتی و پێشکەشکردنی سەرۆکی بەشی دەرمانسازی، "م. سوزان صالح" ئەنجامدرا. لە ناوەڕۆکی سیمینارەکەدا، چەندین خاڵی گرنگ سەبارەت بە مەترسییەکانی قەڵەوبوون باسکران و قوتابیان بە شێوەیەکی ورد پێی ئاشناکران.



