بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانکردنی قوتابییانی مەشقی هاوینە (2024-08-12)
رۆژی دووشەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، هەریەک لە بەڕێزان " د. ڕوین عبدالهادی " سەرۆکی بەشی دەرمانسازی، " م. هانا محیەدین " سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی و " م. احسان حمزە " سەرۆکی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، لە پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، سەردانی قوتابییانی مەشقی هاوینەیان لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئاشتی، داد نووسی ڕواندز و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕواندز، کرد. لەم سەردانەدا سەرۆک بەشەکانی پەیمانگەی ڕواندز لە شێواز و ئەدای کارکردنی قوتابییانمان لەو شوێنانەی کاری لێدەکەن خوشحاڵ بوون و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن. لە بڕگەیەکی تری سەردانەکەدا، نوێنەرانی پەیمانگە بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگەوە سوپاسی بێ پایانی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگانەیان کرد، کە قوتابییەکانیان لەخۆگرتووە و هیوای بەردەوامی و سەرفرازییان بۆ خواستن.