بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

فریاگوزاری سەرەتایی و هۆشیاری مرۆڤایەتی، لە فێرکردن و فێرکردنی ژیانەوە (2026-02-05)

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندز، بەشی پەرستاری لە رۆژی ٤/٢/٢٠٢٦، سیمینارێکی فێرکاری لە قوتابخانەی دیانای کوڕان(زانستی) ئەنجامدا. ئەم سمینارە تایبەت بوو بە بنەما و گرنگی فریاگوزاری سەرەتایی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخە لەناکاوەکان. پێویستە بگوترێ سیمینارەکە لەلایەن سەرۆکی بەشی پەرستاری "م. ڕۆناس نزەت حاجی" پێشکەشکرا.