بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

گەشتی زانستی؛ گەشتێکە بۆ جیهانی زانست و فێربوونی کرداریی (2026-02-07)

لەبەردەوامی چاڵاکییە جۆربەجۆرەکانی پەیمانگاکەمان، ڕۆژی 5/2/2026، گەشتێکی زانستی بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەشی پەرستاری، بۆ شاری هەولێر، ئەنجامدرا. لەمیانەی گەشتە زانستییەکەدا، سەردانی نەخۆشخانەی میهرەبانی (تایبەت)مان کرد و لە نزیکەوە، قوتابییانمان ئاشنا بوون بە سەرجەم بەش و تاقیگە جۆربەجۆرەکانی نەخۆشخانەی میهرەبانی. هەروەها، لەلایەن دکتۆری بەئەزمووناوە، سەرجەم تەکنیک و بوارەکانی پەرستاری بۆ قوتابییانمان شیکرانەوە، تا قوتابییانمان بتوانن لەداهاتوودا ببنە پەرستار و فریادڕەسی نەخۆشەکانیان.