بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پەیمانگاکەمان دەرگایی زانست و فێربوون بۆ هەمووان دەکاتەوە (2026-02-08)

ئەمڕۆ ٨/١/٢٠٢٦، پەیمانگاکەمان میوانداری قوتابخانەی (ڕەوشە)ی بنەڕەتی ئینگلیزی کرد و لەلایەن ستافی مامۆستایانی پەیمانگاکەمانەوە پێشوازی گەرم لە قوتابییان و مامۆستایانی کرا. لە میانەی گەشتە زانستییەکەدا، قوتابییانی بەشی دەرمانسازی، کۆمەڵێک چاڵاکییان ئامادەکردبوو، کە لەگەڵ تەمەنی قوتابییەکان دەگونجا، لەوانە: ∙ تاقیکردنەوەی کیمیایی. ∙ ڕێنماییکردنی دەستشۆردنی تەندرووست و گرنگی پاک و خاوێنی. ∙ ئەنجامدانی یارییەک دەربارەی چۆنیەتی پاراستنی ددان لە ڕێگەی خواردنی تەندرووستەوە. ∙ وشیارکردنەوەی قوتابییان لە بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕاوێژی پزیشک. ∙ درووستکردنی نەخشەی کوردستانی گەورە بە پەنجەمۆری قوتابییەکان و بە ڕەنگی ئاڵای کوردستان، کە یارمەتیدەرە بۆ درووستکردنی نەوەیەکی نیشتیمانپەروەر. دواتر لەلایەن قوتابییانی بەشی پەرستارییەوە سیمینارێکی گرنگ پێشکەشکرا، دەربارەی (چۆنیەتی پارێزگاریکردن لە دەم و ددان و ددانشۆردنی تەندروست). لە بەشێکی تری سەردانەکەدا، قوتابیان ئاشنا کران بە بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری و وشیار کرانەوە لە مەترسیەکانی زۆر بەکارهێنانی شاشەکان. لە کۆتاییدا، بەڕێزەوە بەڕێکرانەوە.