بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

گەشتی زانستی قوتابییانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام بۆ پەیمانگەی تەکنییکی تایبەتی ڕواندز (2026-02-11)

لەبەردەوامی چاڵاکیە جۆر بەجۆر و بەردەوامەکانی پەیمانگەکەمان ئەمرۆ چوار شەممە، ڕێکەوتی ١١/٢/٢٠٢٦ قوتابییانی بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەی پیرمام سەردانی پەیمانگەکەمانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری پەیمانگاکەمان و ستافی مامۆستایان و سەرۆک بەشی پەرستاری پێشوازیێکی گەرمیان لێکرا. ئامانج لەم سەردانە ئاشنابوونی قوتابییان بوو بە سەرجەم بەشەکانی پەیمانگەکەمان و بەتایبەتی بەشی پەرستاری، وەک بواری سەرەکی خۆیان. دواتر لەلایەن بەرپرسی کتێبخانەی پەیمانگە، سیمنارێک پێشکەش کرا بۆ قوتابییان. شیاوی ئاماژەیە؛ پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز و پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی پیرمام، سەر بە دامەزراوەی شەهید ـن، کە گەورەترین دامەزراوەی پەروەردە و خوێندنی باڵایە لە هەرێمی کوردستان و عێراق. دامەزراوەی شەهید ماڵێک بۆ هەمووان...