بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پەیمانگەی رواندز کتێبخانەی گشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئەلکترونی دەکا (2024-08-13)

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ١٣ی ئابی ٢٠٢٤، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز کە پێکهاتبوو لە بەشێک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان، بە سەرپەرشتی بەڕێز " م. هێرش عزیز " راگری پەیمانگە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی گشتی سۆرانی کرد و لە لایەن خاتوون "رەفتار حسن " بەڕێوەبەری کتێبخانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا. دواتر لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ستافی پەیمانگە و ستافی کتێبخانەی گشتی سۆران، پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی کتێبخانەکە لە لایەن مامۆستای پەیمانگەکەمان " م. محمد محمود " لە بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بە ئامادەبووان ناسێندرا. لەلای خۆشییەوە و لە هەمبەر ئەم کارەی پەیمانگە، بەڕێوەبەری کتیبخانەی گشتی سۆران سوپاس و پێزانینێکی تایبەتی ئاڕاستەی پەیمانگەی ڕواندزی کرد و وتی ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە تەکنەلۆجیا زاڵە بەسەر هەموو بوارێکدا و بەئەلیکترۆنیکردنی کارەکان بێگومان بەرەوپێشچوونێکی بەدیدێنێت. لە درێژەدا بەڕێزیان گوتی، ئەمە جێگای شانازیە بۆ ئێدارەی سەربەخۆی سۆران، کە پەیمانگایەکی تایبەت بەم شێوەیە خزمەت بکات. لە وەڵامی بەڕێزیشیاندا، ڕاگری پەیمانگە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە بە ئەلیکترۆنیکردنی کتێبخانەی گشتی سۆران یەکەم هەنگاوە و دوا هەنگاومان نابێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا پڕۆژەی گەورە و جیاوازمان بۆ دامودەزگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت.