بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
سەردانى رێزدار د. موسڵح مستەفا بۆ پەیمانگەى رواندز (2026-02-14)
"لەپێناوى ژینگەیەکى ئامادە و هەموار بۆ پێگەیاندن" ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى ١٤/٢/٢٠٢٦، رێزدار "د. موسڵح مستەفا" بە یاوەرى بەڕێز "د. محەممەد عەلى" سەرۆکى بۆردى دامەزراوەى شەهید، سەردانى پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندزیان کرد و بە گەرمى لەلایەن بەڕێزان "د. بژار عەزیز" سەرپەرشتیاری پەیمانگە و ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییانەوە، بە گەرمى پێشوازییان لێکرا. لەم سەردانەدا، کە بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوتى بەرەوپێشچوونى خوێندن و پڕۆسەى فێربوون و دیدار لەگەڵ قوتابییان و مامۆستایانى پەیمانگەى رواندز بوو، چەند چالاکییەکى تایبەت بەڕێوەچوون و رێزدار د. موسڵح سیمینارێکی پێشکەش بە مامۆستایان و قوتابییان کرد. پێش دەستپێکردنى سیمینارەکە، سەرەتا چەند قوتابییەکى پەیمانگە ئەزموونى خۆیان خستەڕوو، کە چۆن توانیویانە لەکاتێکدا کە هێشتا قوتابیین، بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونى فێربوون لە پەیمانگەى رواندز، ببنە خاوەن کار و پیشەى خۆیان؛ هەریەک لە قوتابییان بە گەرم و گوڕى و پێزانینەوە باسیان لە ئەزموونى پەیمانگە کرد و وەکو یەکێک لە هۆکارەکانى سەرکەوتنى خۆیان خستیانەڕوو. لە بڕگەیەکى تردا، ژمارەیەک مامۆستاى پەیمانگە، کە هەریەکەیان لە دامەزراوەیەکى ئەکادیمى هەرێمى کوردستانن، باسیان لە ئەزموونى خۆیان لە پەیمانگەى رواندز کرد و بە وردى تیشکیان خستەسەر ژینگەى پەیمانگە، کە چۆن وەکو ژینگەیەکى ئیلهامبەخش، پڕ لە لێکتێگەیشتن و یارمەتیدەر، بۆ پێگەیاندنى قوتابییان، کاردەکات. ئەوان زۆر بە روونى باسیان لەوە کرد، کە ئەو ژینگەیە کارێکى وەهاى کردووە، مامۆستایان بە هەستکردن بە ئاسوودەیى و خۆشحاڵی و شانازی، درێژە بە کارەکانى خۆیان بدەن. دواتر رێزدار"د. موسڵح مستەفا" سیمینارێکى ئیلهامبەخش و پڕ لە تێڕوانینى هاندەرانەى پێشکەشکرد. سەرەتا خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بە بینین و بیستنى ئەزموونى مامۆستایان و قوتابییان لە پەیمانگە و ئاماژەى بەوە دا، ئەوە رێگا راستەکەیە و هەمان ئەو ستراتیژەیە کە بەردەوام لێى دەدوێین و قسەى لەسەر دەکەین. هاوکات خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەوە دەربڕى کە پەیمانگەى رواندز لەسەر راستەڕێى پێگەیاندنە و مایەى خۆشحاڵییە. لە بەشێکى دیکەى وتەکانیدا بەڕێزیان باسى لەوە کرد، ئەرکى پەیمانگەى رواندزە بتوانێ ئەو ژینگەیە ئامادە بکات، تا هەموو پێکها



















