بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بۆ پەیمانگەی ڕواندز (2026-02-15)

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٥/٢/٢٠٢٦، بەڕێز “نەزیر شهاب محمد” بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ،لەگەڵ ستافی کارگێڕی لق و ستافی کارگێڕی ناوچەی زانکۆ سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندزیان کرد و لەلایەن ستافی پەیمانگە بەگەرمی پێشوازییان لێ کرا. لە سەردانەکەدا، سمینارێک لەلایەن کارگێڕ لقی قوتابییان و لاوان “بنار امیر محمود” بە ناونیشانی (مێژووی دامەزراندن و دەستکەوتەکانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان) پێشکەشکرا، کە تێیدا باس لە ڕۆلی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان کرا، وەک رێکخراوێکی قوتابییان و لاوان لە خەباتی ڕزگاری خوازی نەتەوەی کورد و هەروەها ڕۆڵی لە پێگەیاندنی سەرکردە و کادیری لێهاتوو. لەکۆتایی سمینارەکەدا، لەلایەن بەڕێز”نەزیر شهاب محمد” سوپاس و پێزانین پێشکەش بە سەرپەرشتیاری پەیمانگە”م.هێرش عزیز” کرا.