بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
وۆرک شۆپێک سەبارەت با مانگی رەمەزان بەڕێوەچوو (2026-02-18)
ئەمڕۆ چوارشەممە ۱٨/۲/۲۰۲٦، لە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پەیمانگاکەمان مێوانداری "د.مادح بەرزێوەیی" کرد، کە بە مەبەستی ئەنجامدانی وۆرک شۆپێک، بانگێشتکرابوو. ناونیشان سیمینارەکەی بەڕێزیان (گرینگیەکانی مانگی ڕەمەزان) بوو، کە تێیدا گەلێک بابەت و خاڵی گرینگ سەبارەت بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لەلایەن د. مادح تیشکیان خرایەسەر. دواتر لەلایەن قوتابییانەوە کۆمەڵێک پرسیار ئاڕاستەی د. مادح کران، کە زۆر بە وردی وەڵامدڕانەوە. پێویستە بگوترێ، دوای تەواوبوونی وۆرک شۆپەکە، سوپاس و پێزانین لەلایەن سەرپەرشتیاری پەیمانگە "م. هێرش عزیز" پێشکەش بە " د. مادح بەرزێوەیی" کرا.











