بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

خولی تۆپی پێ کۆتاییهات.. (2026-02-18)

ئەمڕۆ چوارشەمە ١٨/٢/٢٠٢٦، بەئامادەبوونی سەرپەرشتاری پەیمانگە و ستافی مامۆستایان، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی پەیمانگەکەمان لەژێر درووشمی (برایەتی ، تەبایی، خۆشەویستی)، بەڕێوەچوو. یارییەکە لەنێوان تیپی دەرمانسازی قۆناغی دووەم و تیپی ئینگلیزی قۆناغی یەکەم، بوو، کە تیپی ئینگلیزی قۆناغی یەکەم توانی بە ئەنجامی ٤-١ ببنە پاڵەوانی خول. دوای تەواوبوونی یارییەکە، لەلایەن سەرپەرشتیاری پەیمانگاکەمان یاریزانانی هەردوو تیپ خەڵاتکران. بەداخەوە لەکاتی یاریکردن، یاریزانی تیپی دەرمانسازی "عبداللە شریف" توشی پێکدادانێکی سەخت هات و یاریگای جێهێشت؛ هیوای سەلامەتی بۆ دەخوازین... ڕیزبەندی گۆڵکار و باشترین یاریزان: گۆڵکاری خول: "کامیار صبری" :قوتابی قۆناغی یەکەمی بەشی ئینگلیزی باشترین یاریزانی خول: "عبداللە شەریف "قوتابی قۆناغی دووەمی بەشی دەرمانسازی