بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
گفتوگۆی زانستی زمانی کوردی لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا (2026-02-21)
ئەمڕۆ شەمە ٢١/٢/٢٠٢٦، بەبۆنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، گفتوگۆیەکی زانستی بەڕێوەچوو؛ گفتوگۆکە بە میوانداریی"م. ڕێبین محەمەد" مامۆستای پەیمانگاکەمان ڕێکخرابوو، کە تیایدا بەڕێزیان تیشکی خستەسەر چەند تەوەرێکی گرنگی تایبەت بە پرسی زمانی دایک، لەوانە: گرنگیی خوێندن و پەروەردە بە زمانی دایک، ئامادەیی زمانی کوردی لەنێو ژیریی دەستکردا؛ هەروەها ئەوەش کە چۆن گەشەی زیاتری پێ بدرێت، ئەرکی حکومەت و دامەزراوە فەرمییەکان؛ ئەمانە و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە زمانی دایک گفتوگۆیان لەبارەوە کرا..








