بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پێشکەشکردنی بڕوانامە بە بەشداربووانی خولی فێربوونی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر (2024-08-05)
ئەمڕۆ دووشەممە، ٥ی ئابی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی"م. بژار عەزیز" ڕاگری پەیمانگە و سەرۆک بەشەکان و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سۆران و شاندی یاوەری، پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بڕوانامەی خولی فێربوونی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر پێشکەشی بەشداربووانی خولەکە کرد. شایەنی باسە جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکالی سۆران لە وتەیەکدا سوپاسی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی رواندزی کرد لە هەمبەر رێکخستنی ئەم خولە وە سوپاس و پێزانینی بەخشی ڕاگری پەیمانگە و مامۆستای خولەکە؛ هەروەها بەڕێزیان جەختی کردەوە لەسەر هەماهەنگی و بەشداریکردنیان لە چالاکی هاوبەشی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی رواندز و بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران.