بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
نمایشکردنی پۆستەری قوتابیان (2026-02-16)
ئەمڕۆ دووشەمە ١٦/٢/٢٠٢٦، قوتابییانی چوار بەشی سەرەکی پەیمانگاکەمان (پەرستاری، دەرمانسازی، زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆجیای زانیاری) بەشدارییان کرد لە چالاکییەکی هونەری و فێرکاری گرنگ، کە تێیدا هەر بەشێک پۆستەری تایبەتی خۆی درووستکرد. قوتابییان لە ڕێگەی درووستکردنی پۆستەرەکانیان، هەوڵیان دا گرینگی بەشەکانیان، کاریگەری فێرکردنەکان و ئەو هونەر و تەکنیکانەی کە لە ماوەی خوێندن فێری بوون، بە شێوەیەکی داهێنەرانە پیشان بدەن. هەر پۆستەرێک پەیامێکی تایبەتی هەبوو و باسی لە گرینگی ئەو پسپۆڕییە دەکرد، کە قوتابییان بۆ داهاتووی پیشەیی خۆیان ئامادە دەکات. . دوای تەواوبوونی کارە هونەرییەکان، سەرپەرشتیاری پەیمانگە و، سەرۆکی بەشەکان و ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن سەردانی یەک بە یەکی هەموو قوتابییەکانیان کرد و ئەوانیش جگە لە روونکردنەوەی پۆستەرەکانیان، وەڵامی هەر پرسیارێکیان دایەوە، کە ئاڕاستەیان کرا. ئەم چالاکییە بوو بە هۆکارێک بۆ ئەوەی سەرنجی تەواوی قوتابییان بدرێت بە کارە هونەرییەکان و سوودی فێرکاری و پەروەردەیی لێ وەربگرن، هەروەها بتوانن لە داهاتوودا لەو زانیاری، هونەر و خاڵە گرنگانە سوود ببینن، کە لە پۆستەرەکانیان ئاماژەیان پێداوە. ئەم جۆرە چالاکییانە ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە پەرەپێدانی توانای داهێنانی قوتابییان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان تیۆری و پراکتیکی لە فێرکردندا..



















