بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
پاراستنی تەندرووستی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان (2026-02-25)
ئەمڕۆ چوارشەمە، ٢٥/٢/٢٠٢٦، بەشی دەرمانسازی پەیمانگاکەمان، وۆرکشۆپێکی گرنگی بە ناونیشانی (پاراستنی تەندرووستی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان)دا، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداری تەندرووستی و پێدانی ڕێنمایی پزیشکی درووست لەم مانگە پیرۆزە، رێکخست. ئەم وۆرکشۆپە لەلایەن "د.سۆران زراری" پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو بەڕێوەبرا، کە سەرپەرشتیاری پەیمانگە و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان ئامادەی بوون. لە ماوەی بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپەکەدا، گەلێک پرسیاری گرنگ لەسەر ڕۆژووبوون، خۆپاراستنی تەندرووستی، خواردن و خواردنەوەی گونجاو و چارەسەری کێشە تەندرووستییەکان لە مانگی ڕەمەزاندا لە "د.سۆران زراری" کرا، کە بە شێوەیەکی زانستی، پوخت و ڕوون وەڵامی دانەوە. لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، لەلایەن سەرپەرشتیاری پەیمانگە "د.هێرش عزیز" سوپاس و پێزانین پێشکەش بە "د.سۆران زراری" کرا.










