بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

دەستپێکی خوێندنی ئۆنڵاین لە پەیمانگاکەمان (2026-04-04)

ئەمڕۆ، شەمە ٤/٤/٢٠٢٦ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ئۆنڵاین بوو لەلایەن مامۆستایانی چوار بەشی سەرەکی پەیمانگاکەمان، (پەرستاری، دەرمانسازی زمانی ئینگلیزی، تەکنەلۆجیای زانیاری) خوێندنی ئۆنڵاین وەک یەکێک لە گرنگترین شێوازەکانی فێربوونی سەردەمی ئێستا، دەرفەتی ئەوە دەدات بە قوتابیان کە بە ئاسانی و بەردەوامی لە هەر شوێنێکەوە بەشداری لە وانەکان بکەن و پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مامۆستایاندا هەبێت هیوادارین ئەم شێوازەی خوێندن سودی تەواوی هەبێت بۆ قوتابیانمان، وە بەبڕەودان بەشێوازی فێربوونی تیۆری، بتوانن فکرەی زیاتر بەدەستبهێنن. لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی قوتابیانمان دەخوازین.