بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
بەدڵێکی خۆش دەگەڕێنەوە بۆ جیهانی فێربوون (2026-04-12)
ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۲/٤/٢٠٢٦، دوای ماوەیەک وەستانی دەوام، قوتابییەکانمان بەدڵێکی خۆش و پڕ لە هیوا و چاوەڕوانی، گەڕانەوە بۆ سەر کورسیی خوێندن. ئەم گەڕانەوەیە تەنها دەستپێکی خوێندن نییە، بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ ڕێچکەی فێربوون و فێرخوازی و درووستکردنی ئایندەیەکی گەش و پڕ لە سەرکەوتن. لە پەیمانگاکەماندا، ڕۆحی هاوڕێیەتی تەبایی و دڵخۆشی دووبارە زیندوو بووەتەوە، هۆڵەکانی خوێندن پڕبوون لە دەنگی هیوا و پەیامی سەرکەوتن. ئێمەش بە گەرمترین شێوە بەخێرهاتنیان دەکەینەوە.




