بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

قوتابییانی بەشی دەرمانسازی دەیانەوێت لە داهاتوودا ببنە دەرمانسازانی لێهاتوو و شارەزا (2026-04-13)

لەگەڵ کردنەوەی دووبارەی دەرگای فێربوون، خەون و ئاواتەکانیان دووبارە لە ناخیاندا ژیانەوە و بە ئیرادەیەکی بەهێز بەرەو ئامانجەکانیان دەڕۆن ڕۆژی دووشەممە ١٢/٤/٢٠٢٦، قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەشی دەرمانسازی وانەیەکی پڕاکتیکی گرنگیان دەربارەی گرووپی دەرمانە دژەبەکتریاییەکان (Antibiotics) وەرگرت، کە لەلایەن دکتۆر "ڕۆین عبدلهادی و م.سیما عبدالصمد" پێشکەشکرا . ئامانجی ئەم وانەیە بریتی بوو لە: . ئاشناکردنی قوتابییان بە جۆرەکانی گرووپی دەرمانە دژەبەکتریاییەکان . ناوی زانستی و بازرگانیی هەر جۆرێک .چۆنیەتی کارکردنیان لە جەستەدا .خوێندنەوە و تێگەیشتن لە لیفلێتی ناو دەرمانەکان و پەیوەستکردنی ئەم زانیارییانە بە بواری خوێندن و پیشەی داهاتوویان.