بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
دەرچووانمان شانازی ئێمەن (2024-07-25)
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٤ی تەمموزی ٢٠٢٤، شاندێکی راگرایەتی پەیمانگەی رواندز بە سەرپەرشتی ڕاگری پەیمانگە بەڕێز "م. هێرش عزیز" و بەشێک لە ستافی کارگێڕی پەیمانگەکەمان، بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی خاتوون " خۆشین " وەک بەرپرسیی لقێ سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، سەردانی ستافی ناوەندی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستانی کرد. راگری پەیمانگە خوشحالی خۆی دەربەری کە دەرچوویەکی پەیمانگەکەمان توانیویەتی ئەم پۆستە لەم رێکخراوە مەدەنییەدا بەدەستبێنێ و وێڕای خواستنی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کارەکەیدا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە وەکو دەرچوویەکی پەیمانگەکەمان هەمیشە دەتوانێ پەیمانگە بە ماڵی خۆی بزانێ و ئامادەییشی دەربڕی بۆ هاوکاری و پشتیوانی ناوبراو.