بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز دەرگای خۆی کردەوە بەرووی مێوانانی قەدرگران (2026-04-22)

(٢٢/٤/٢٠٢٦)، وەک هەمیشە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ڕوانگە سەردانی پەیمانگەکەمانیان کرد و دوو سمیناری گرنگ و کاریگەریان پێشکەشکرا. سمیناری یەکەم: دەربارەی کۆچ و کۆچبەران، کە بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەزگای ڕوانگە پێشکەشیان کرد. سمیناری دووەم: سمینارێکی پیشەیی دەربارەی چۆنیەتی نووسینی CV ـی گونجاو و بنەماکانی Communication Skills، کە لەلایەن ڕاهێنەری ڕێنماییکار پێشکەشکرا. ئامانجی ئەم چاڵاکیانە ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ بازاڕی کار و پەرەپێدانی توانای کەسایەتی و پیشەییانەیانە. لە کۆتاییدا، سوپاسی تایبەتمان بۆ دەزگای ڕوانگە و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە ئەم دەرفەتە بەنرخەیان ڕەخساند. هیوادارین ئەم جۆرە هاوکارییانە بەردەوام بن بۆ سوودی خوێندکارەکانمان دوایی تەوابوونی سیمینارەکە لەلایەن سەرپەرشتیاری پەیمانگە بەڕێز "م هێرش عزیز" خەڵات و ڕێزلێنانیان بەخشیە جەنابیان