بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پڕۆگرامی سەرکردایەتی سەر بەدامەزراوەی شەهید کۆتایی هات (2026-04-27)

ئەمڕۆ، دووشەممە ٢٧/٤/٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی "د. محمد علی" سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی شەهید، و "د. فەرهاد حمد" ئەندامی بۆردی  دامەزراوەی شەهید، مەراسیمی کۆتایهێنانی پڕۆگرامی "سەرکردایەتی" بەڕێوەچوو. ئەم بەرنامەیە وەک یەکێک لە بەرنامە ناوازە و پێشەنگەکان خۆی دەرخست، بە مەبەستی ئامادەکردنی سەرکردەیەکی کارا، بەرهەمدار و هۆشیار داڕێژرابوو؛ سەرکردەیەک کە بتوانێت بەرپرسیارێتی وەربگرێت و ڕۆڵێکی چالاک و کاریگەر لە کۆمەڵگادا بگێڕن. لەم پڕۆگرامە گرینگە دا چوار قوتابی لە پەیمانگەکەمان بەشداریان تێدا کرد و توانای خۆیان نیشاندا ئەوانیش هەریەک لە: ١. خەندە فوئاد – قوتابی بەشی دەرمانسازی ٢. گەیلان ئەمین – قوتابی بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری ٣. ئیسماعیل مام سەید – قوتابی بەشی پەرستاری ٤. محمد ڕفیق – قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزی بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئەم قوتابییانە دەکەین کە بەردەوام لە هەوڵ دان بۆ ئەوەی هەنگاو بە هەنگاو بگەڕێن بۆ سەرکەوتن و داهاتوویەکی ڕووناکتر بۆ خۆیان دروست بکەن..