بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

هەر گەشتێک بە هەنگاوێک دەستپێدەکات و بە دۆزینەوەی ئەزموونێکی نوێ کۆتایی دێت” (2026-04-27)

لە چوارچێوەی بەردەوامی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی پەیمانگەکەمان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و بەهێزکردنی لایەنی پڕاکتیکی قوتابییان، لە ڕۆژی ٢٧/٤/٢٠٢٦، گەشتێکی زانستی بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەمی بەشی دەرمانسازی ڕێکخرا. لە میانەی گەشتە زانستییەکەی بەشی دەرمانسازیدا، قوتابییان سەردانی زانکۆی نێودەوڵیتی “تیشک”یان کرد، کە لەلایەن ستاف و سەرۆک بەشی دەرمانسازی پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا. ئامانجی سەرەکی لەم گەشتە زانستییەدا، ئەوە بوو، قوتابییان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئاشنا بکرێن بە بەش و تاقیگە تایبەتە جۆراوجۆرەکانی دەرمانسازی لە زانکۆی “تیشک”، بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان تیۆری و پڕاکتیک دروست بکەن.