بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

شیرینی سەرکەوتن لە هەوڵداندایە ،، (2026-04-29)

دوای دوو ساڵی پڕ لە هەوڵ، ماندووبوون و خەون، ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٩/٤/٢٠٢٦ قوتابییانی پەیمانگەی ڕواندز بە سەرکەوتوویی گەیشتنە کۆتایی قۆناغێکی گرنگ لە ژیانیان. ئەم ڕۆژە تەنها کۆتایی نییە، بەڵکو دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە؛ قۆناغێک پڕ لە هیوا، ئارەزوو و دەرفەتەکان بۆ درووستکردنی داهاتوویەکی باشتر. هەوڵ و ئیرادەی قوتابییان، لەگەڵ ڕێنمایی و ماندووبوونی مامۆستایان، بووە هۆی ئەم سەرکەوتنە جوانە. ئێمە بە شانازییەوە پیرۆزبایی لەم سەرکەوتنە گرینگەی قوتابییانمان و بنەماڵە خۆشەویستەکانیان دەکەین، کە هەمیشە پشتگیرییان کردوون. هیوادارین ئەم کۆتاییە ببێتە سەرەتای ڕێگایەکی پڕ دەسکەوت و سەرکەوتن.