بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پیسبوونی ژینگە و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ (2026-05-04)

وەک هەمیشە، پەیمانگەکەمان دەرگای خۆی کردەوە بەڕووی میوانە قەدرگرانەکان، بۆ پێشوازی و هاوبەشبوون لە چاڵاکییە زانستی و کۆمەڵایەتییەکان. لە بەردەوامی کار و چاڵاکییە جۆراوجۆرەکانی پەیمانگەکەمان، ئەمڕۆ دووشەممە (٤/٥/٢٠٢٦)، بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی سۆرانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، سیمینارێکی گرنگ لەلایەن مامۆستای یاریدەدەری “کاکە جعفر”، لەژێر ناونیشانی(پیسبوونی ژینگە و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ) پێشکەشکرا. لە میانەی بەڕێوەچوونی سیمینارەکەدا، چەندین خاڵی گرنگ و ڕێنمایی بەنرخ خرانە بەرچاوی ئامادەبووان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداری و کەمکردنەوەی دیاردەی پیسبوونی ژینگە، کە یەکێکە لە هەڕەشە گەورەکان بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ و ژیان و کۆمەڵگە. جێگای باسە کە پیسبوونی ژینگە هۆکارێکی ترسناکە و کاریگەرییەکی نەرێنیی گەورەی هەیە لەسەر ژیانی مرۆڤایەتی و ژینگە.