بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز بۆ سەر مەزاری نەمران (2026-05-06)

لەبەردەوامی چاڵاکییە جۆربەجۆرەکانی پەیمانگەکەمان و وەک رێزێک بەرامبەر سەرکردە مێژووییەکانی گەلەکەمان، ڕۆژی سێ شەمە ٥/٥/٢٠٢٦ ژمارەیەکی بەرچاو لە ستاف و قوتابییانی پەیمانگە، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد و لەلایەن نوێنەری تایبەتی سەرۆک بارزانی "شێخ خەڵات بارزانی" پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا. "مەلا مستەفای بارزانی" یەکێکە لە کاریگەرترین کەسایەتی و سەرکردە مێژووییەکانی کوردستان لە سەدەی بیستەم کە سەرکردایەتی گەورەترین شۆڕشی کوردستانی کرد و تا ئێستاش کاریگەریی لەسەر رۆح و دەروونی کوردستانییان ماوە.