بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

رێزلێنان لە ستافی کارگێری پەیمانگە (2024-07-01)

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی تەممووزی ٢٠٢٤، لە هەمبەر هەوڵ و ماندووبونیان لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، بەڕێز "م. هێرش عەزیز" راگری پەیمانگەی تەکنیکی تایبەتی ڕواندز، سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە دەستەی کارگێڕی پەیمانگە کرد. ڕاگری پەیمانگە لە وتەیەکدا، تیشکی خستەسەر ئەو دەستکەوتانەی کە لە ساڵی رابردوودا بەدەستهاتوون و گەڕاندنیەوە بۆ هەوڵ و ماندووبوونی دڵسۆزانەی ستافی کارگێڕی پەیمانگە. هەربۆیە زۆر بە گەرمی دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن لە بەرەوپێشبردنی پەیمانگە.