بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
بەڕێوەچوونی سیمپۆزیۆمێکی تەندرووستی: (2026-05-12)
لەبەردەوامی چالاکی و بەرنامە زانستی و تەندرووستییەکانی پەیمانگەکەمان، ئەمڕۆ چوار شەمە ١٣/٥/٢٠٢٦، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداری تەندرووستی و فراوانکردنی هۆشیاریی زانستی لەنێو قوتابییان و کۆمەڵگەدا، سیمپۆزیۆمێکی تەندرووستی لەلایەن بەشی دەرمانسازییەوە بەڕێوەچوو کە لە دوو پانێڵ پێکهاتبوو ڕێکخرا. ئەم پانێڵانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک دکتۆری شارەزا و خاوەن ئەزموون لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوون و تێیدا تیشکیان خستەسەر یەکێک لە گرنگترین بابەتە تەندرووستییەکانی ئەم سەردەمە، کە بریتی بوو لە “Antibiotic Resistance” واتە بەرگری دژی دەرمانە دژەبەکتریایەکان. لە ماوەی پانێڵەکاندا باس لە هۆکارەکانی درووستبوونی ئەم کێشەیە کرا، بە تایبەتی بەکارهێنانی هەڵە و بێ ڕێنمایی دەرمانە دژەبەکتریاکان. هەروەها کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لەسەر تەندرووستی تاک و کۆمەڵگا ڕوونکرایەوە. بەشداران گرنگی هۆشیاری تەندرووستی و بەکارهێنانی دروستی دەرمانیان خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەدا، کە هاوکاریی هەمووان دەتوانێت ڕێگر بێت لە فراوانبوونی ئەم مەترسییە جیهانییە.















